بۆچی له‌ وڵاتی (چین)دا ڕێژه‌ی هه‌وادارانی ئه‌ی سی میلان و ئینته‌ر میلان زۆرن؟

9

نووسینی: عه‌لی خه‌لیفه‌ … وه‌رگێڕانی: كامه‌ران پاڵانی

هه‌ردوو یانه‌كه‌ی شاری میلانۆ (ئه‌ی سی میلان و ئینته‌ر میلان) له‌ یانه‌ گه‌وره‌كانی مێژووی تۆپی پێ داده‌نرێت، هه‌روه‌ها له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و یانه‌یانه‌ن كه‌ خاوه‌نی ڕێژه‌یه‌كی زۆر هانده‌ر و هه‌وادارن له‌ سه‌رانسه‌ر جیهاندا، به‌شێوه‌یه‌ك دێربی میلانۆ یه‌كێك له‌ پڕته‌ماشاكه‌رترین یاریه‌كانی جیهان داده‌نرێت، به‌هۆی ئه‌و ده‌ستكه‌وت و ناسناوانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستیان هێناون.

رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا به‌ گشتی و وڵاتی چین به‌تایبه‌تی، زۆرترین هه‌واداری دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی میلان له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، بۆچی  هه‌وادارانی ئه‌م دوو تیپه‌ له‌م شوێنه‌دا ئه‌وه‌نده‌ به‌ربڵاوه‌؟!.

به‌پێی دواین ئاماره‌كان،  ئه‌ی سی میلان و ئینته‌ر میلان دووه‌م زۆرترین هه‌واداریان له‌ چین هه‌یه‌ به‌ (106) ملیۆن هانده‌ر بۆ هه‌ر یه‌كێكان، له‌ دوای یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ دێن كه‌ به‌ (127) ملیۆن هه‌وادار له‌پله‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌ دێت.

راپۆرته‌ جیهانییه‌كان دووپاتی ده‌كه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هۆكاری مه‌یلی هه‌واداره‌ چیینه‌كان بۆ هاندانی دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی میلان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆتاییه‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، كه‌ له‌و كاته‌دا ته‌له‌فزێۆنی چینی خولی ئیتاڵی وه‌ك یه‌كه‌م خولی جیهانی په‌خش ده‌كرد.

به‌مه‌یش،خولی ئیتاڵی زۆر پێشی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ خوله‌كانی (ئیسپانیا و ئینگلته‌را) له‌ كه‌ناڵه‌كانی چین په‌خش كرا، له‌و كاته‌دا میلان و ئینته‌ر به‌هێزترین یانه‌ی ئه‌و كاته‌ بوون له‌گه‌ڵ ناپۆلی و یوڤێنتوس.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌به‌رهه‌مهێنانی چینیه‌كان له‌ كڕینی پشكه‌كانی هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ی سی میلان و ئینته‌ر میلان ده‌ستی پێ كرد، به‌شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی سۆنینگ (70%)ی پشكه‌كانی ئینته‌ر میلانی كڕیوه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی سینۆ ئه‌وروپای چینی نزیكه‌ له‌ كڕینی (99.6%)ی پشكه‌كانی ئه‌ی سی میلان له‌ سێلڤیۆ بێرلێسكۆنی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply