وه‌ڵامێکی به‌هێز له‌ رۆناڵدۆی به‌ڕازیلییه‌وه‌ بۆ تۆنی کروس

ronaldo brazil

یاریگا-تۆنی کروس ناوه‌ڕاستکاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ، به‌ڕازیلییه‌کانی توڕه‌کرد کاتێک له‌ په‌یامی پیرۆزباییکردنی ساڵی نوێ دا  ئه‌نجامی ١-٧ـه‌که‌ی بیر جیهان هێنایه‌وه‌. کروس  له‌ په‌یامه‌که‌یدا له‌  ژماره‌کانی ٢٠١٧ له‌بری  ژماره‌ ١ ئاڵای به‌ڕازیل و له‌بری ژماره‌ ٧ ئاڵای ئه‌ڵمانیای دانابوو ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.

ئه‌مشه‌و رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی وه‌ڵامیکی به‌هێزی ئه‌و یاریزانه‌ی دایه‌وه‌ به‌ پۆستکردنی وێنه‌یه‌کی یاری کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٠٢.  رۆناڵدۆ نوسیویه‌تی ساڵی نوێت پیرۆزبێت تۆنی کروس  وه‌ له‌بری ژماره‌ ٢ و وه‌ ژماره‌ سفری ساڵی ٢٠١٧ ، ئاڵای به‌ڕازیل و ئه‌ڵمانیای داناوه‌ وه‌ک هێمایه‌ک بۆ یاری کۆتایی که‌ به‌ڕازیل ٢-٠ بردییه‌وه‌.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply