ھـۆکاری ئاسـت نــاجێگری ” مانچستەر سـیتی ” چییە ؟ بەرپـرسیارێتی ” پێپ گــواردیـۆلا ” چـەندە … !

43رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی (به‌رهه‌م جه‌لال)

ھیچ تیمێک نییە لەتۆپی پێدا بەدەربێت لەکێشە لەھەر ڕوویەکەوەبێت ، مانچستەر سیتی لەگەڵ دەستبەکاربوونی گواردیۆلا گۆمەڵگەلێک گرفتی بنەڕەتی ھەبوو ، بەڵام ئاستە بەرزەکـەی لەسەرەتای وەرزدا کێشەکانی پەردەپۆش کرد ، لای ھەمووان ئاشکرایە سەرکەوتن لەتۆپی پێدا تێگڕای گرفتەکان ھەرچەندە دیاریش بێت دایدەپۆشێت ! سەرەتای سەرھەڵدان و نیشاندانی گرفتەکانی سیتیزن دەگەڕێتەوە بۆ یاریەکان بەرامبەر بارسا ، لەم یاریەدا گۆمەکە شڵەقا ، تێگڕا ھەستیان بەو ڕاستیانەکرد ، سەرکەوتنەکانی مان سیتی کێشەکانی دواخستووە چوونکە سەلمێنیرا یاریزانەکانی سیتزن ڕۆحیەتی پشەگەرانەیان نییە ، یاریزانێک نییە بوێری ئەووەی ھەبێت تیمە بدات بەکۆڵی خۆیدا ، ببێتە میسی لە بارسا ، ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید ، ببێتە کۆستا لەچێڵسی ، ببێتە لام لە بایرن ، ببێتە ئۆبیمیانگ لە دۆرتمۆند ، ببێتە ئیکاردی لە ئینتەر … !

ھێنانی یاریزانی ھەڵە لەلایەن خوودی ” گواردیۆلا ” کەپێویستە بەرپرسیارێتی ھەڵبگرێت بەنموونە ” جۆستۆن لە دڵی بەرگریـدا _ نۆلیتۆ لە لەباڵــدا ” چوونکە ئەم یاریزانانە تاکتیکی گواردیۆلایان بۆ قووت ناچێت بەسادەی ، ھەرچەندە گواردیۆلا بەگشتی توانیوێتی فەلسەفەی خۆی کەم تــا زۆر جێگا بکاتەووە بەبەڵگەی ئەوەی لەئێستا مانچستەر سیتی بۆ زۆترین ماوە تۆپ گل دەداتەوە ، قۆناغەکانی ھێرشکاری سەرکەوانە جێ بە جێ دەکات ، ڕووخساری بوون بەتیمێکی بەھێزی بوون بەخاوەن نازناوی لێ نیشتووە ! ئەمانە یەکڕاست دەگەڕێتەوە بۆ ” پێپ گواردیۆلا ” بەس پڕۆژەکەی پێپ لێردا تەواو نابێت چوونکە گواردیۆلا بەرپرسە لە سەرەتــا و کۆتایی تیمەکە بەسەرجەم دۆخەکانییەووە …. !

گرفتی گواردیۆلا بۆ جیاواز و جوودایە ؟ زۆر واقعیانە تـا ڕۆژێک پێپ لەسەر ھێڵی یاریگاندا بوەستێت لەژێـر فشاردایە بەوپێیەی ئەم ڕاھێنەرە لەسەرەتاوە ھەرچی نازناو ھەبوو چنیەووە ئێستا لێی قبووڵ ناکرێت نازناو نەبات ، ئەوەی بەرکەوتنەکەی سەخترکردووە ، فەلسەفەکەتی چوونکە ستایلی تایبەتی ھەیە ، لەکاتێکدا بینەران چێژی لێ وەردەگرن لەبەرئەووەی یاری گشتگیر دەکات ھەمیشە شەیدای ھێرشبردنە ئاوڕ لە بەرگری ناداتەووە . لەئێستادا پێپ واقعیانە دەست و پێی بەستراوە کەوتۆتە نێوان ” یــار _ نــەیار ” دەخولێتەوە ! سەرنج بدە کاتێک سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت گەر بەستایلەی خۆی سەرنەکەوێت ئاوا بەلادەر لە میتۆدی فکری خۆی تۆمەتبار دەکرێت ، ئەگەر دووچار شکست بێت ئەوا لەچەندین لایەن تۆمەتبار دەکرێت ، تێبینی بکەن ، ئەم چەند یاریەی کۆتایی پێپ کەمترین ڕێنمایی دەدات بەیاریزانەکانی ، کەمترین داڕشتەی پلانەکان تێست دەکات ، کەمترین چەنس دەدات بەیاریزانەکان ئەمەش یەکڕاست پێچەوانەی ئەدەبیاتی گواردیۆلا ھەژمار دەکرێت ; خوودی ئەو کێشانە ئەمانەی خوارەوەن لە ” مانچستەر سیتی ” ھاوکات پێویستە بەرپرسیارێتی گواردیۆلا بریتیە لە ;

*** نەبوونی کوالێتی بەرزی یاریزان ; ئاستی یاریزانەکانی سیتیزن لەئێستادا دیاریکراوە بەس ھێشا ماویانە بۆ بەرزی ئەوجۆرە لەپلانە ، ئەوەی کارەکەی سەخترکردووە ، بەشداریکردنی مانچستەر سیتیە لە دوو بۆنەی تاقەت پڕووکێنە بەتایبەت ئەو فشارەیان لەسەرە کێبرکێی ھەر دوو نازناوەکە دەکەن ! ئەمەش پێویستی بەپێکھاتەی زۆر تۆکمەیە تێبینی بکە گەر یاریزانێک دووچاری پێکان بێت ، یا سزا بدرێت جێگرەوەی نییە ، ئەگەر ھەش بێت ، ھەمان رۆڵ ناگێڕێت …

*** نـەبوو دوو باڵـی بـەرگری ; گەورەترین گرفتی پیپ لێرەوە دەست پێ دەکــات ! چوونـکە ھەریـەکە لە : بەکاری سانیا ، زابالێتا ، کلێچی ، زابالێتا : لەئاستی ئەو ئەرکەدا نین چ بەھۆی تەکنیکی بەرگری ھێرشبەری یا بەرگریکردن بێت ، مامەڵەکردن لەگەڵ تۆپدا ، سەرکەوتن دروسـتکردنـی فـشار ، تۆپی کورت و نزم ، گـەڕوانەوە بــۆ ناوەندی یـاریگا ! گۆمەڵگەلێک لەڕەگەزی تاکتیکی دیکە کە بناغەیەکی قۆناغی ھێرشبردنی سیناریۆی ” پێپ “ە

*** نەبـوونی یاریزانـی جـۆکەر ” جێ گۆڕکێ ” ; ئەم وەرزە یاریزان ” س / ئەگوێرۆ ” دووچار دووچاری کێشە بۆیەوە بەڵام بەھیچ جۆرێک جێگای پڕنەکراوەیە ، سیناریۆی بۆ پڕکردنەوە بەمجۆرە بوو ! بەکارھێنانی ھەریەک ” سترلینگ ، دیبرۆین ، نۆلیتۆ ” بەس کێشەکە لێرەوە دەست پێ دەکات چوونکە ئەم یاریزانانە نەک ھەر تەنھا ناتوانن ئەو ڕۆڵە بگڕێت بەڵکو تەواو ناھاوسەنگی دەداتە پێکھاتەکە ، زۆر جار ” یـا یـا تۆرێ ” یـان ” سێلفا ” ئەرکێکی جوودایان پێ دەدات دووبارە لەئاست بەرپرسیارێتدا نین ، لێرەوە ڕۆڵی گواردیۆلا دەست پێ دەکات چوونکە دەبێت ئازارەکان دەستنیشان بکات لەمێرکاوتۆ پەل بھاوێت بۆ یاریزانی پێویست

وازھــێنان لەسەرکێشی ; پێویستە گواردیۆلا ئەو ئەو راستیە بزانێت خوولی ئینگلتەرا لەھەر دوو خوولی ” ئیسپانیا ، ئەڵمانیا ” جیاوازترە لەسەرجەم ڕووەکــانەوە ! ھەروا سادە نییە بەیەک وەرز مێژووی خوولێک ھەڵاوگێڕ بکرێت ، لە وەرزی یەکەمدا بەھیچ جۆرێک بردنی خوول نابێتە پێوەر لەسەر ئاستی توانای پێپ گواردیۆلا … !

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply