مێندێز گرێبه‌ستێکی شێتانه‌ی چینییه‌کان بۆ رۆناڵدۆ ئاشکراده‌کات

رۆناڵدۆ

یاریگا-خۆرخی میندیز بریکاری کاره‌کانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ  گرێبه‌ستێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر و شێتانه‌ی ئاشکراکرد له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ یانه‌کانی چینه‌وه‌ بۆ ئه‌ستێره‌ پۆرتوگالییه‌که‌.

به‌گوێره‌ی مێندێز یانه‌یه‌ک که‌ ناوه‌که‌ی ئاشکرانه‌کرد ئاماده‌ بووه‌ له‌ هه‌ر وه‌رزێکدا ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بدات به‌ رۆناڵدۆ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ. له‌و لێدوانه‌یدا بۆ سکای سپۆرت ناوبراو وتیشی ریاڵ مه‌درید و رۆناڵدۆش راسته‌وخۆ  گرێبه‌سته‌که‌یان ره‌تکردۆته‌وه‌.

بریکاره‌که‌ جارێکیتر دووپاتیکرده‌وه‌  که‌ رۆناڵدۆ بۆ هه‌میشه‌ له‌ مه‌درید ده‌مێنێته‌وه‌ و پاره‌ ئامانجی ئه‌و نیه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ رۆژێک دێت دوای  گواستنه‌وه‌ی کارلۆس تێڤێز بۆ چین به‌رامبه‌ر به‌ موچه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ی ٦١٥ هه‌زار پاوه‌ندی.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply