فالکاو بە جلی سواڵکەر دەچێتە یاریگایەک و بە بەهرەکانی هەمووان سەرسام دەکات

screen-shot-2016-12-29-at-12-41-38-pm

یاریگا
لە هەنگاوێکی سەیردا، (فالکاو)ی ئەستێرەی فووتساڵی بەڕازیلی و جیهانی کە بەم دواییە وازی لە یاری کردن هێنا، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامێک بە جلی سواڵکەر دەچێتە یاریگایەک و دواتر بە بەهرەکانی هەمووان سەرسام دەکات.

لەم بارەیەوە لەو گرتە ڤیدیۆییە فالکاو لە ڕێگەی تیمێکی پڕۆفیشناڵی تایبەت بە ماکیاژکردن شێوەی دەگۆڕدرێت و ڕیشو سمێڵی بۆ دادەنرێت و چەندین گۆڕانکاری لە شێوەی دەکرێت، دواتر جلی سواڵکەردن دەپۆشێت و دەچێتە نێو یەکێک لە یاریگاکانی فوتساڵی بەڕازیل لەوێ بۆ گەیاندنی پەیامی بە ناوی تێکەڵ بوونی مرۆڤ بی گوێ دانە چینایەتی، دەچێتە نێو یاریگا و یاری دەکات و بەهرەکانی خۆی پیشان دەدات، دواتریش خۆی بۆ یاریزانە لاوەکان ئاشکرا دەکات و ئەوانیش بە گرتنی وێنەی سێلفی و وێنەی جۆراوجۆر لە ئەستیرە جیهانییەکەی یاری فووتساڵ کۆدەبنەوە تا پەیامەکەی بە هەموان بگەینێت.

ئاشکرایە کە فالکاو یەکێکە لە باشترین و بەهرەمەندترین یاریزانانی فووتساڵ لە هەمو جیهان، ئەو یاریزانە 3 جار نازناوی باشترینی یاریزانی جیهانی بەدەستهێناوە و لەگەڵ بەڕازیلیش دوو جار نازناوی مۆندیالی فوتساڵیان دەستەبەر کردووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply