گرێبەستە خەیاڵییەکانی یانە چینییەکان یاریزانێکی بارسێلۆنا دەکاتە ئامانج

%d8%a7%d9%84%d8%a7%d9%86%d8%af%d9%8a%d8%a9-%d8%a7%d9%84%d8%b5%d9%8a%d9%86%d9%8a%d8%a9-770x433

یاریگا
دوای ئەوەی یانەکانی چین، بە گرێبەستی خەیاڵی و مووچەی بەرز سەرنجی ئەستێرەکانی جیهانیان بە لای خۆیانەوە ڕاکێشا، ڕاپۆرتێکی هەواڵی ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا ئاماژەیان کردووە کە شاڵاوی یانە چینییەکان ئەم جارە یاریزانێکی بارسلیۆنایان کردووەتە ئامانج.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵییانە یانەی گوانزۆ ئیرڤراندی پاڵەوانی چین، بە نیازە گرێبەستێکی گەورە بۆ کڕینی (ئاردا تۆران)ی ناوەڕاستکاری یانەی بارسا پێشکەش بکات، سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە کە پار ساڵ هەمان یانەی لەسەر داوای فلیب لویس سکۆلاری بە پارەیەکی زۆر داوای ئاردا تۆرانیان کردووە، بەڵام کارەکە سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام بۆ ئەم جارە بڕیارە یانە چینییەکە بۆ وادیە گواستنەوەی هاوینی داهاتوو، پارەیەکی زۆر کە دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی یاریزانە تورکییەکە تەرخان بکات.

لەوساتەدا ئارادا لە بارودۆخێکی باشدایە لەگەڵ بارسێلۆنا، یاریزانەکە توانی دوو هاتریک بەرانبەر میونشین کلادباغ لە چامپیۆنزلیگ و هیرکولیس لە جامی شا تۆمار بکات، بەمەش یاریزانەکە متمانەی هاندەرانی تا ڕادەیەکی باش گەڕاندەوە، دوای ئەوەی ئاستێکی خراپی لەگەڵ دەستپێکی وەرزەکە پیشان دابوو.

screen-shot-2016-12-29-at-11-32-04-am

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply