هازارد له‌ یارییه‌کی خول دا به‌ مه‌ستی هاتریکی تۆمارکردووه‌ !

hazard

یاریگا-ئێدین هازارد  ئه‌ستێره‌ی ئێستای یانه‌ی چێلسی ، له‌دواین یاری خۆیدا بۆ لیلی فه‌ڕه‌نسی به‌ مه‌ستی یاری کردووه‌ و هاتریکیشی تۆمارکردووه‌.

ریۆ ماڤوبای هاوڕێ و هاوتیمی هازارد له‌ کۆتا ساڵی له‌ لیل له‌ ٢٠١٢ دا  ، نهێنییه‌کی ئه‌و یاریزانه‌ی ئاشکراکرد و وتی “کۆتا یاری هازارد بوو له‌ لیل ، ویستی پێش ئه‌وه‌ شتێک رێکبخات. چووینه‌ ده‌ره‌وه‌ که‌مێک بخۆینه‌وه‌ به‌ڵام خواردنه‌وه‌که‌ زۆر درێژه‌ی کێشا.  به‌یانییه‌که‌ی که‌ یاریمان هه‌بوو هازارد  هێشتا مه‌ست بوو که‌چی ٣٠ خوله‌ک تێنه‌په‌ڕی هاتریکی تۆمارکرد. ئه‌و شه‌وه‌که‌ی نه‌خه‌وت بوو وه‌ تا به‌یانی سه‌رقاڵی خواردنه‌وه‌ بوو. له‌ کاتی یارییه‌که‌دا سه‌یری یه‌کترمان ده‌کرد و ده‌مان وت  ئه‌م کوڕه‌  ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌”.

هازارد ئاسته‌ خراپه‌که‌ی وه‌رزی رابردووی له‌ یاد کرد و له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ دیگۆ کۆستا ئاستێکی نمونه‌یی پێشکه‌ش ده‌که‌ن و سه‌رکردایه‌تی چێڵسی یان کرد بۆ ١٢هه‌م سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ک.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply