یاریگا-له پڕۆژه‌یه‌کدا نوێ دا ماڵپه‌ڕی یاریگا “باشترینه‌کانی ساڵ” راده‌گه‌یه‌نێت ، که ساڵانه له خوله‌کانی تۆپی پێی ناوخۆدا باشترینه‌کان دیاری ده‌کرێن.
پڕۆژه‌که‌ی یاریگا له‌سه‌ر بنه‌مای ستانداردی جیهانی یه و سه‌رجه‌م یاریزانان ، راهێنه‌ر ، رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی و هانده‌ران ده‌توانن به‌شداربن. هانده‌ران له رێگای ماڵپه‌ڕی یاریگاوه ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌م به‌سته‌ره : http://yariga.net/2016/. ده‌نگدانی ئه‌لیکترۆنی تاوه‌کو ٦-١-٢٠١٦ به‌رده‌وام ده‌بێت.
خه‌ڵاته‌کان هه‌ریه‌ک له باشترین یاریزان ، باشترین راهێنه‌ر ، باشترین یاریزانی لاو ، باشترین گۆڵپارێز ، باشترین ناوبژیوان و باشترین یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌خۆده‌گرێت.
رێژه‌ی ٣٠%ی ده‌نگه‌کان له‌رێگه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیکترۆنییه ، له‌گه‌ڵ ٤٠% بۆ یاریزانان و راهێنه‌ر و ٣٠%یش بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌بێت.
دوای کۆتایی هاتنی ده‌نگدان ، یاریگا مه‌راسیمی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کان به شێوه‌یه‌کی جیاواز و مۆدێرن که له ئاست بۆنه جیهانییه‌کاندا بێت.