فه‌رمی | ڤیرۆن له‌ ٤١ ساڵیدا گه‌ڕایه‌وه‌ یاریگاکان

veron

یاریگا-ئه‌مڕۆ یانه‌ی ئیستودیانتی ئه‌رژه‌نتینی به‌فه‌رمی خوان سباستیان ڤیرۆنی گواسته‌وه‌ ریزه‌کانی.

ڤیرۆنی ٤١ ساڵ دواین جار بۆ ئیستودیانت یاری کرد له‌ ٢٠١٤دا و دواتر به‌یه‌کجاری وازهێنانی راگه‌یاند. به‌ڵام ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستێکی بۆ ١٨ مانگ واژۆ کرد به‌رامبه‌ر به‌ بڕه‌ موچه‌یه‌کی که‌م.

گرێبه‌سته‌که‌ی ڤیرۆن بۆ یاریکردنه‌ به‌ڵام هاوکات له‌ ئه‌کادیمیای یانه‌که‌دا کار ده‌کات بۆ پێگه‌یاندنی یاریزان لاو.

ڤیرۆنی یاریزانی پێشووی  مانچسته‌ر یونایتد ، لازیۆ و ئینته‌رمیلان  یه‌که‌م یاری خۆی له‌ جامی فلۆریدا ئه‌نجام ده‌دات له‌ به‌رواری ٨-١ دا به‌رامبه‌ر بایه‌ر لیڤه‌رکوزن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply