ڤیدیۆ | یاریزانێک جادوو ده‌کات و دوای یه‌ک خوله‌ک گۆڵ تۆمارده‌کات !

Rwanda

یاریگا-ئه‌مڕۆ یه‌کێتی تۆپی پێی وڵاتێکی  ئه‌فریقا به‌فه‌رمی جادووی له‌ یاریگاکانی وڵاته‌که‌ی قه‌ده‌غه‌کرد ! ئه‌مه‌ش پاش رووداوێک له‌ خولی پریمه‌رلیگی رواندا.

له‌ یاری نێوان موکورا ڤیکتۆری و رایۆن سپۆرتس ، یاریزانێک جادوێک له‌ شێوه‌ی نوشته‌ له‌به‌رده‌م ستونی گۆڵی به‌رامبه‌ر داده‌نێت به‌ چه‌ند خوله‌کێک دوای ئه‌وه‌ هه‌مان یاریزان گۆڵ تۆمار ده‌کات.

هه‌روه‌ها خولی رواندا بڕیاریدا هه‌ر یاریزانێک ئه‌و کاره‌ بکات به‌ ١٠٠ هه‌زار فرانکی رواندی سزای بدات که‌ ده‌کاته‌ ته‌نیا ٩٩ پاوه‌ند. وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت یانه‌که‌ ئه‌نجامیداوه‌ ئه‌وا به‌ دۆراو هه‌ژمار ده‌کرێت و به‌ ٢.٩ ملیۆن فرانک سزا ده‌درێن (٢٨٩٠ پاوه‌ند).

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply