سنایدێر : له‌ کێشه‌ زیاترم هیچم له‌گه‌ڵ ڤان گال نه‌بووه‌

van gaal ,sneidjer

یاریگا-وێسلی سنایدێر هێرشده‌کاته‌ سه‌ر لویس ڤان گال له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌ کردنی له‌گه‌ڵ یاریزانان و ستافی ئه‌و تیپانه‌ی کاری له‌گه‌ڵدا کردوون.

سنایدێر و ڤان گال  له‌ ئه‌جاکس پێکه‌وه‌ کاریان کردووه‌ ، پاشانیش له‌ ٢٠١٢ دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا جارێکیتر تووشی یه‌ک بوونه‌وه‌.

ناوبراو بۆ فۆکس سپۆرت سه‌باره‌ت به‌ راهێنه‌ره‌که‌ی پێشووی  بارسێلۆنا و مانچسته‌ر یونایتد  و هۆڵه‌ندا  ، وتی “هه‌مووکات وتوومه‌ ، ڤان گال باشترین راهێنه‌ره‌ له‌ رووی ته‌کنیکی و ته‌کتیکی ، که‌س له‌و باشتر نیه‌. به‌ڵام  مه‌ودای خۆباشترکردنی زۆر تێدایه‌ که‌ دێته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ یاریزانان و ستاف دا. له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگادا  له‌سه‌ر ئاستی که‌سی جگه‌ له‌ کێشه‌ هیچ شتێکی ترم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌بووه‌”.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply