ئۆتۆمبێلی ڕاهێنەرێکی پێشووتری یانەی هەولێر گولە باران دەکرێت و لە مردن ڕزگاری دەبێت

یانەی هەولێر

یانەی هەولێر

یاریگا
سەرچاوەیەکی نزیک لە (یەحیا عەلوان) ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی عێڕاق و یانەی هەولێر لە پەیجی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند کە باوکی لە هەولێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە.

لەم بارەیەوە، (یاسر یەحیا عەلوان) کوڕی ڕاهێنەرەکە لە پۆستێکدا لە فەیسبووکی خۆی چەند وێنەیەکی ئۆتۆمبێلەکەی باوکی بڵاوکردووەتەوە، هەروەها ئاماژەی کردوە کە لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو بەمەبەستی کوشتنی باوکی ئۆتۆمبێلەکەیان لە خوارووی بەغدا لە نزیک پردی جادریە گولەباران کردوە،  بەڵام خۆشبەختانە یەحیا عەلوان کە پێشتر ڕاهێنەری یانەی هەولێر  و هەڵبژاردەی یەکەمی عێڕاق بووە، لەو کردە تیرۆریستییە ڕزگاری بووە و تەندروستی باشە و هیچ لایەنێکیش تا ئەو ساتە بەرپرسیارێتی خۆی لەو هەوڵە تیرۆریستییە ڕانەگەیاندووە.

ڕاهێنەر یەحیا عەلوان ، جگە لە یانەی هەولێر پێشتر ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی شورتە و تەلەبە و یانەی سلامی وەرگرتبوو، هەروەها بۆ چەندین پاڵەوانییەتی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقی وەرگرتووە.

وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی یەحیا عەلوان دوای دەستدرێژی کردنەکە

screen-shot-2016-12-28-at-1-46-07-amscreen-shot-2016-12-28-at-2-10-02-am

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply