نهێنییەکی تازە لەسەر کەوتنی فڕۆکەکەی چاپیکۆنیزی ئاشکرا بوو

screen-shot-2016-12-19-at-10-43-51-am

یاریگا
ڕۆژنامەیەکی بۆلیڤی چەند زانیارییەکی گرنگی لەسەر ئەو فڕۆکە تێک شکاوەکەی یانەیچاپیکۆنێزی بەڕازیلی ئاشکرا کردووە، کە تێیدا خاوەنی فرۆکەکە کە بازرگانێکی ڤەنزوێلی یە وەک تاوانبارێکی سەرەکی دەردەکەوێت.

ڕۆژنامەی(سۆل دی باندۆ)ی بۆلیڤی ئاشکرای کردووە کە پێش کەوتنی فڕۆکەکە یانەی ئاتلەتیکۆ ناسیۆنالی کۆلۆمبی کە لە یاری کۆتایی ڕکابەری یانەی چاپیکۆنێزی بوون، بە هەمان فڕۆکە لە یاری بەرانبەر (سیرۆ پرۆتینیۆ) گەشتیان کردووە و بەر لە فڕینی فڕۆکەکە گوێبیستی قسەکانی (ڕیکاردۆ ئەلباسیتی) بازرگانی ڤەنزوێلی بوون کە خاوەنی فرۆکەکەیە، کاتێک بە تاقمی فڕۆکەوانان دەڵێت نابیت هیچ بڕێکی زیادە لە بانزین بکڕن و بەکار بهێنن ودەڵێت دەبێت هەوڵ بدەن بە کەمترین سووتەمەنی گەشتەکان ئەنجام بدەن، بۆیە کاتێک یاریزانانی ئاتلەتیکۆ ناسیۆنال گوێبیستی ئەو قسانە دەبن لە نێو خۆیان بڕی 3000 دۆلار کۆدەکەنەوە و بانزینی زیاتر بۆ فرۆکەکە دابین دەکەن، تا گەشتەکەیان بە ئارامی و بێ ترس ئەنجام بدەن.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا وێنەیەکی بازرگانە کۆلۆمبییەکەی لەگەڵ یاریزانانی ئاتلەتیکۆ ناسیۆنال بلاوکردووەتەوە کاتێک کێشەکە لەسەر بانزین دروست دەبێت، ئاماژەی کردووە، کە ئەو بازرگانە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بەرپرسی یەکەمن لە دابینکردنی بانزینی یەدەگ بۆ فڕۆکەکانی کۆمپانیای (لامیا) بۆ فرۆکەوانی بەلام هەمیشە ئەوان لە ئەنجام دانی ئەم جارە کەمتەرخەمیان کردووە، بۆیە لە کۆتایی یانەی چاپیکۆنێزی بووە قوربانی ئەو کارەو لە کارەساتی کەوتنە خواروەی فڕۆکەکە 71 گیانی لەدەست دا و تەنها 6 کەس ڕزگاریان بوو.

ئاشکرایە بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، کە هۆکاری سەرەکی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی یانەی چاپیکۆنێزی کە هەرای لە هەموو جیهان نایەوە، بەهۆی تەواو بوونی بانزینی فڕۆکەکە بووە و هەروەها باری زیاد لە فڕۆکەکەدا هەبووە، بۆیە لە ئەنجام لە ئاسمانی کۆلۆمبیا و لە نزیک شاری میدیلین کەوتووەتە خوارەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply