بەراوردكردنی نێوان یاریزانان تەنها لە ڕووی ژمارەوە .. درۆیەكی تازەیە لە تۆپی پێی سەردەمدا (به‌شی كۆتایی)

36نووسینی: ئەحمەد موختار …        وەرگێڕانی: كامەران پاڵانی      (به‌شی كۆتایی)

كارامەیی لە جوڵەدا: لە جیهانی ئێستای ئامارەكاندا, ئەو یاریزانەی ناسناوی گۆڵدروستكەر (ئەسیست) وەردەگرێت, كاتێك پاسی گۆڵێك دەدات, گەر بێت و مەبەستی پاسی نەبووبێت, یان مەبەستی لێدانی شووت بێت نەك پاس, تەنانەت ئەگەر بێت و یاریزانەكەی تر هەموو شتێك ئەنجام بدات لە دیمەنی گۆڵەكەدا. بەپێی پێوەرەكانی ئەم بیرۆكە نوێ یە, ئەم حاڵەتە بە ئەسیست هەژمار ناكرێت, بەڵكو لە بەرژەوەندی ئەو یاریزانە دەبێت كە هەموو شتێكی ئەنجام داوە تاكو ساتی تۆماركردنی گۆڵەكە, نەك خاوەنی دوایین پاسەكە.

سەرەڕای گرنگی و ئاستبەرزی ئۆزێل, رینارتز دەڵیت كە هاونیشتمانیەكەی زۆر ستەملێكراوە لە ئاستی جوڵەكانییدا, ئۆزێل لە یۆرۆی 2016 دا بە پێی نموونەی ئامارە نوێەكە, لە زۆر شوێنی دروست جوڵاوە بەشێوەیەك ئەو پاسانەی كە وەردەگرێت 63 یاریزان لە یاریەكدا تێ دەپەڕێنێت, بەواتای ئەوەی ئەگەر لە یاریەكدا 10 تۆپ وەربگرێت, ئەوا هەر تۆپێك بە یەكجار لە 6 یاریزان تێپەڕ دەبێت, لە یەك هێڵ زیاتر دەپچڕێنێت بەهۆی دیقەتەكەی و لێهاتوویی ئۆزێل لە وەستانیدا.

GELSENKIRCHEN, GERMANY - JUNE 04: Mesut Oezil of Germany runs with the ball during the international friendly match between Germany and Hungary at Veltins-Arena on June 4, 2016 in Gelsenkirchen, Germany. (Photo by Alexander Hassenstein/Bongarts/Getty Images)

بۆ ئەمەش لە شوێنێكی باشتردا دەبێت و دەتوانێت بە بێ دەنگی هێرش دروست بكات, بە دڵنیاییەوە ئەم كارانە بە هیچ شێوەیەك لە ئامارە تایبەتەكانی (گۆڵ, دواین پاس, دریب, دیقەتی پاس) هەژمار ناكرێت. هەربۆیە زۆر ئەستەمە پێوانەی كاری تەكتیكی بە گوێرەی خشتەكانی ئۆپتا یان ئەو ئامارانەی كە هەواداران بەكاری دەهێنن بكرێت, لێرەدا یاریزانێكی وەكو جێرارد لە ڕێگەی ئەم لێدوانانەیەوە ئەم ڕووانینە دووپات دەكاتەوە.

نرخ و گرنگی تەكتیك: ستیڤن جێراردی كاپتنی مێژوویی لیڤەرپوول, گفتوگۆیەكی نێوان خۆی و براندن رۆدجەرزی ڕاهێنەری ئەو كاتەی لیڤەر پوول لە كۆتاییەكانی 2013 ئاشكرا دەكات, كە لەو كاتەدا جێرارد بە رۆدجەرزی گوتووە:- هەست دەكەم لە بارودۆخێكی خراپدام, سەرەڕای هەموو ژمارە نایابەكانم, بەڵام من شایەنی 6 لە 10 زیاتر نیم, تكایە پێداچوونەوە بە ژمارەكانم و باری جەستەییم بكەن تاكو بتوانم بە جدی بڕیار لەسەر ئاستم بدەم, بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە لایەنی هێرش بردن وەك یاریزانێكی ناوەڕاستی پێشكەوتوو لە پێكهاتەكەدا.

37براندن رۆدجه‌رز تێبینی ته‌كتیكی ده‌دات به‌ ستیڤن جێرارد

پاش پێداچوونەوە بە ئامارەكانی جێرارد بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی ئامارەكانی تیپ, هەمووان بۆیان دەركەوت كە جێرارد هێشتا هەر هێز و ئامادەگی جەستەیی هەیە, ژمارەكانی بەو شێوەیە دانەبەزیوە كە كاریگەری لەسەر ئاستی هەبێت, بەمەش نیگەرانییەكانی ستیڤن زیاتر بوو, بەتایبەتی لەگەڵ ئەوەی هەستی دەكرد كە هەڵەیەك لە ئارادا هەیە. پاش دیراسەكردنی زۆر ورد لە ڕێگەی ڤیدیۆوە لە لایەن براندنی ڕاهێنەرەوە, دڵنیابوون لە هۆكارەكە, كە لە دەرەنجامی كەموكورتی لە جوڵەی جێرارد دا بۆ شوێنی دروست, لەگەڵ وەستانی هەڵەی دوور لە تۆپ لە هەندێك كاتدا, هەروەها نەجوڵانی بەشێوەیەكی كاریگەر و دانەخستنی گۆشەی پاسدان لە بەرامبەر یاریزانە ڕكابەرەكانیدا.

ئالێرەدا دەستەی هونەری دەستیان خستە سەر شوێنی كەموكوڕیەكە, ئەمە كارێكی تەكتیكی تەواو پەیوەست بە شوێنگرتن و خێرا بیركردنەوەیە. بەدڵنیاییەوە ژمارەكان گرنگ و پێویستن لە پێناو وەستان لەسەر چەند حاڵەتێك, بەڵام هەرگیز وەڵامی تەواو بەدەستەوە نادات, لەبەرئەوەی لە حاڵەتەكەی جێراردا ژمارەكانی سەرسوڕمان بوون, بەڵام جوڵەكانی خراپ بوون, بەشێوەیەك زیان بە تیپەكەی دەگەیەنێت لە كاتە یەكلاكەرەوەكاندا.

ژمارە و ئامارەكان شتێكن نكۆڵییان لەسەر ناكرێت, بەڵام بێ ڕەچاوكردنی لایەنی تەكتیكی و هۆكاری جوڵەی بێ تۆپ, هیچ مانایەك نادات, لە كۆتاییدا تۆپی پێ وەك زانستێكی تەواونەكراو دەمێنێتەوە, رەنگە وردەكاریەكی بچووك جیاوازیەكی گەورە دروست بكات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply