بەڤیدیۆ … یاریزانێک لە نێیمار دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی گاڵتەی پێ نەکات

screen-shot-2016-12-25-at-11-13-22-am

یاریگا
لە یارییە خێرخوازییەکی هاوڕێیانی نێیمار و هاوڕێیانی ڕۆبینیۆ کە لەبەڕازیل بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک ئەستیرەی یانەکانی بەڕازیل بەشدارییان کرد وێرای تۆمار کردنی ژمارەیەکی گەلێک گۆڵی جوان کە تێیدا تیپی نێیمار بە 13-9 یارییەکەیان بردەوە، چەندین رووداوی سەیر لەو یارییە بەدی کرا.

میدیاکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی کۆمیدییان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا نێیمار دەیەوێت یاریزانێکی ڕکابەر ببڕێت ئەویش لە دیمەنێکی کۆمیدی دا دەپاڕێتەوە لە نێیمار تا لە کاتی بڕینی یاریزانەکە گاڵتەی پێ نەکات و ئاسایی لەو تێپەڕ بێت، بەڵام نێیمار کاری خۆی هەر دەکات و بە جم وجۆڵێکی نایاب یاریزانەکە دەبڕێت.

ئاشکرایە کە نێیمار لەو یارییە خێرخوازییە سوپەر هاتریکی تۆمار کرد و داهاتی یارییەکەش بە  چەند ڕێکخراوێکی باری کۆمەڵایەتی بەخشرا.

ئەوەی خوارەوە ڤیدیۆی ڕووداوەکەیە :

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply