بە ڤیدیۆ .. لە یارییەکی خێرخوازی نێیمار تیپی ڕۆبینیۆ گۆڵباران دەکات و سوپەر هاتریک تۆمار دەکات

screen-shot-2016-12-24-at-11-56-03-am
یاریگا
لە یارییەکی خێرخوازی و بە ئامادەبوونی 30 هەزار هاندەر، تیپی نییمار داسیلفای ئەستیرەی بارسێلۆنا بەئەنجامێکی گەورە و سەیرو سەمەرە لە تیپەکەی ڕۆبینیۆی بردەوە و لەم یارییەش نێیمار لە 70 خولەکی بەشداری کردنی سوپەرهاتریکی تۆمار کرد.

یارییەکە بیرۆکەیەکی هەردوو یاریزان نێیمار و ڕۆبینیۆ بوو، داهاتەکەشی بۆ سندووفەکاتی پشتگیری کۆمەڵایەتی بوو لە بەڕازیل، هەروەها لەم یارییەدا چەندین ئەستیرەی بەنابانگی وەک دانی ئالڤیش و کاکا و گابرێل خیسۆس و چەندین ئەستیرەی یانە گەورەکانی بەرازیل ئەوەی جێی سەرنج بوو ئەوەبوو کە ئەنجامی یارییەکە گەلێک گەورە و پڕ گۆڵی جوان بوو، کە تێیدا تیپی نییمار بە ئەنجامی 13-9 یارییەکەی بردەوە.

هەر لەو یارییەدا دروشمێک بەرز کرایەوە، کە تێیدا نووسرابوو”چاپیکۆنێزی با هێزت بێتەوە”، وەک ئاماژەیەک بۆ کارەساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی یانەی چاپیکۆنیزی لە کۆلۆمبیا کە تێیدا زۆرینەی یاریزان و راهێنەرانی یانەکە گیانیان لەدەست دا.

ڤیدیۆی چوارگۆڵەکەی نێیمار ببینە :

ڤیدیۆی تەواوی یارییەکە و هەموو گۆڵەکان ببینە

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply