پیرۆزباییەک لە ستافی یاریگانێتەوە بۆ یانەی کفری

img_59890093496371
یاریگانێت/ بەبۆنەی بوون بە پاڵەوانی خولی یانە پلەدووەکانی کوردستانەوە، ستافی ماڵپەڕی یاریگانێت پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئیدارە و دەستەی ڕاهێنەران و یاریزانان و هاندەرانی ئەو یانەیە دەکەین و هیوای بەدەستهێنانی نازناوی زیاتریان بۆ دەخوازین و بردنەوەی ئەمڕۆیان بکەن ببێت بە یەکەمین وێستگەی سەرکەوتنەکانیان.

ئەمڕۆ لە شاری سەید سادق و لە ناوی یاریگای تایبەت بەو یانەیە بە ئامادەبوونی هاندەرێکی ئێجگار زۆر، کۆتا یاری لە خولی یانە پلەدووەکانی کوردستان ئەنجام درا و یانەی کفری بە تاگە گۆڵێک لە گێمی دووەم و لە ڕێگەی یاریزان عەلی عوسمانەوە، لە یانەی خانەخوێی بردەوە و بە پلەی یەکەم خۆی گەیاندە ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و هاوشانیش یانەی سەید سادق بە دووەم سەرکەوت بۆ هەمان خول.

دووبارە پیرۆزبایی لە یانەی کفری دەکەین و بە هیوای ئاست و ئەنجامی باشین بۆ هەردوو میوانە تازەکەی خولی پلەی یەکی کوردستان.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply