حکومەتی بۆلیفیا تۆمەتبار و هۆکاری کەوتنی فرۆکەکەی چاپیکۆنێزی ئاشکرا دەکات

screen-shot-2016-12-19-at-10-43-51-am

یاریگا
هەواڵەکانی تایبەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی یانەی چاپیکۆنێزی بەڕازیلی تا ئێستا جێی بایەخی هەموو جیهانە، ئەم جارە حکومەتی بۆلیفیا لە تازەترین کاردانەوەدا کەسێکیان بە تۆمەتباری سەرەکی ئەو ڕوودانی کارەساتە لە قەڵەم دا.

لەم ڕوەوە، حکومەتی بۆلیفیا لە رێگەی (میلتون کارلۆس) وەزیری گواستنەوە بە شێوەیەکی فەرمی هەریەکە لە (گۆستافۆ فارگاس)ی سەرۆکی دەستەی فرۆکەوانی کۆمپانیای (لامیا) و 3 فەرمانبەری کۆمپانیاکەی بە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە لەقەڵەم دا، بە گوتەی وەزیرەکە، فڕۆکەکە دەیتوانی لە شاری بۆگۆتا یان کۆبیا بانزین وەربگرێت و گەشتەکەی تەواو بکات، بەڵام بەهۆی ڕێگری و کەمتەرخەمی سەرۆکی کۆمپانیاکە و چەند فەرمانبەرێک ئەو کارە ئەنجام نەدراوە و لە کۆتاییدا فرۆکەکە بەر لەوەی بگاتە شاری میدیلن بەهۆی نەمانی بانزین لە دەوروبەری چیاکانی ئەو شارە دەکەوێتە خوارەوە و لە ئەنجام 71 سەرنشینی گیان لە دەست دەدەن و تەنها 6 کەس ڕزگاریان دەبێت.

ئاشکرایە کە لەو ساتەدا بەرپرسی کۆمپانیای لامیا و ئەو 3 فەرمانبەرە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، لە هەمان کاتدا حکومەتی بۆلیفیا سزای کۆمپانیای لامیای داوە و بڕیار دەرچووە کە مۆڵەتی کارکردن لە کۆمپانیای لامیا بۆ فرۆکەوانی بۆ ماوەیەکی نادیار وەربگیرێتەوە، بەهۆی کەم تەرخەمییەکانی کۆمپانیاکە لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی یانەی چاپیکۆنێزی کە هەرایەکی گەورەی لە هەموو جیهان نایەوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply