ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌ زۆرترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌شداربوون

icardi-6

یاریگا-له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ ، زۆربه‌ی خوله‌ گه‌وره‌کانی ئه‌ورووپا  گه‌شتوونه‌ته‌  نزیکه‌ی کۆتایی قۆناغی یه‌که‌م.

تاوه‌کو نیوه‌ی وه‌رز  ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا له‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کاندا  زۆرترین گۆڵ و ئاسیستیان هه‌یه‌ جیاوازه‌ له‌وه‌ی پێشبینی ده‌کرا.

له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا ماورۆ ئیکاردی ده‌بینرێت پاش دوو گۆڵه‌که‌ی شه‌وی رابردووی. ئێستا ئیکاردی خاوه‌نی ١٤ گۆڵ و پێنج ئاسیسته‌ له‌ خولی ئیتاڵیدا. راسته‌وخۆ له‌ ١٩ گۆڵدا به‌شداربووه‌ و زیاتره‌ له‌ هه‌ر یاریزانێکی دیکه‌ی خوله‌ گه‌وره‌کانی ئه‌ورووپا.

له‌ پله‌کانی دواتردا هیچ کامێک له‌ ئه‌ستێره‌کانی ریاڵ و بارسا نابینرێن و هه‌ریه‌ک له‌ ئێدینسن کاڤانی ، دیگۆ کۆستا وه‌ ئه‌لێکس سانچێز  هه‌ریه‌که‌یان له‌ ١٨ گۆڵدا به‌شداربوون.

دوو ئه‌فسانه‌ زیندووه‌که‌ دوورن له‌ پله‌کانی پێشه‌وه‌. مێسی له‌ ١٥ گۆڵدا به‌شداربووه‌ و رۆناڵدۆش له‌ ١٢ گۆڵدا.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply