ئاشکرابوونی هۆکاری هوتافه‌ ره‌گه‌زپه‌رستییه‌کانی هانده‌رانی نه‌جه‌ف دژی کورد

15439717_1058473430941911_1088239040658416074_n

یاریگا-پێشهاته‌کانی رووداوه‌که‌ی نه‌جه‌ف به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چن که‌  کێشه‌که‌ له‌وه‌ قوڵتره‌ که‌ باسکراوه‌ و باکگراوندێکی سیاسی و ئاینی له‌ پشت هۆکاره‌که‌یه‌تی.

له‌ یارییه‌کانی کۆتا هه‌فته‌ی خولی نایابی عێراقدا  هانده‌رانی نه‌جه‌ف له‌ یاری به‌رامبه‌ر هه‌ولێر سوکایه‌تییان به‌ کورد کرد . دواتریش دوو یانه‌ کوردییه‌که‌ی خولی عێراق هه‌ولێر و زاخۆ پاشه‌که‌شه‌یان له‌ خوله‌که‌ کرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌جه‌ف سزادرا و به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنیش کرا.

ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی سکای سپۆرت رایگه‌یاند هۆکاری هوتافه‌کانی هانده‌رانی نه‌جه‌ف په‌یوه‌ندی به‌  لێدوانێکی  قه‌یسی خه‌زعه‌لی سه‌رکرده‌ی میلیشاکانی  عه‌سائیب ئه‌هلل حه‌ق ـه‌وه‌ هه‌یه‌.  که‌ وتبووی کورد هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر شیعه‌  له‌ قۆناغی دوای داعش دا و تیرۆرستن. دواتر هه‌رێمی کوردستان به‌فه‌رمی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا هاتووه‌ “ئاماده‌ین بۆ روبه‌ربوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر کوردستان له‌لایه‌ن هه‌ر میلیشیا و دوژمنێک”.

به‌ چه‌ند رۆژێکی که‌م دوای  وته‌که‌ی خه‌زعه‌لی  ، هانده‌رانی نه‌جه‌ف به‌ هوتافی ” هه‌ییه‌ هه‌ییه‌ هه‌ییه‌   ئه‌ربیل داعشییه‌”  سوکایه‌تیان به‌و یانه‌یه‌ و به‌ کورد کرد.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply