بەپەلە| ریال مەدرید دەتوانێت یاریزان بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە

Real Madrid

Real Madrid

یاریگا
دادگای وەرزشی جیھانی “CAS” بریاریداوە سزای سەر یانەی ریال مەدرید لە گواستنەوەی یاریزانان بۆ یەک میرکاتۆ کەم بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ” Mundodeportıvo”ـی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە, تا کۆتایی ئەمساڵ بەرپرسانی دادگای جیھانی لەسەر تانەی یانەی ریال مەدرید دوا بریار لەسەر سزاکەی ئەم یانەیە رادەگەینن, بەڵام ئەوان خۆیان یەکلا کردۆتەوە و شاھانەکان تەنھا لە میرکاتۆی ئەم زستانە ناتوانن یاریزان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بەم شێوەیە بەرپرسانی مێرنگی ھاوینی ساڵی 2017 دەتوانن ئەو یاریزانانەی دەیانەوێت بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر