گروپی سۆنینگ ڤێراتی دەکەنە ئامانج

0
Marco Verratti

Marco Verratti

یاریگا
خاوەن گروپی کۆمپانیاکانی سۆنینگ کە خاوەنی بەشی ھەرە زۆری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیان, دەیانەوێت مارکۆ ڤێراتی ئیتاڵی بگوازنەوە ریزەکانیان.

دۆناتۆ دی کامپلی, بەرێوەبەری کارەکانی ناوەراستکاری ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بە پشت راست کردنەوەی ئەم ھەواڵە ئاشکرای دەکات, ماوەیەکە بەرپرسانی ئینتەر میلان دەستیان بە ھەوڵەکانیان کردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانی ئیتاڵی, بۆیە پێدەچێت لە ماوەی داھاتوو بە فەرمی داوای گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئێمە بکەن.

ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر ھەبووە لەسەر گەڕانەوەی ڤێراتی بۆ ئیتاڵیا, بۆیە پێدەچێت دوا وەرزی ئەم یاریزانە بێت لە لیگ وەنی فرانسا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply