ڤیدیۆ | یه‌کێک له‌ به‌هره‌مه‌ندترین یاریزانه‌ به‌ڕازیلییه‌کان ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ یاریگاکان

کێرلۆن

یاریگا-کێرلۆن مۆورا  ئه‌و یاریزانه‌ی سه‌رده‌مانێک به‌ رۆناڵدینهۆی نوێی ناوی ده‌رکرد و دواتر هه‌ره‌سی هێنا ، جارێکیتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یاریگاکان.

کێرلۆن له‌ ته‌مه‌نی لاویدا  جیهانی سه‌رسام کردبوو به‌ جوڵانه‌وه‌ هونه‌رییه‌کانی به‌ تایبه‌تی جوڵه‌ی ناسراو به‌ “سیڵ” که‌ به‌ سه‌ر له‌ یاریزانانی تیپی به‌رامبه‌ر ده‌رده‌چوو. له‌ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕازیلی خوار ١٧ ساڵ جامی ئه‌مریکای باشووری به‌ده‌ستهێنا و له‌ ساڵی ٢٠٠٨ روویکرده‌ ئینته‌ر. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ هیچ یارییه‌ک ئه‌نجام بدات توشی پێکانێکی سه‌خت هات و سه‌رجه‌م چوار ساڵه‌که‌ی به‌ خواستن له‌گه‌ڵ یانه‌ی بچوکتر به‌سه‌ربرد. دوای ئه‌وه‌  هه‌رگیز به‌هه‌مان ئاسته‌وه‌ نه‌بینرایه‌وه‌ و له‌ کۆتا سێ ساڵدا ته‌نیا له‌ ١٦ یاریدا به‌شداریکردووه‌.

تاوه‌کو ئه‌مڕۆ یانه‌ی سپارتاک تێرنڤای رووسی  گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ واژۆکرد  که‌ له‌ خولی پله‌ یه‌کی سلۆڤاکیا یاری ده‌کات.

بینه‌ری چه‌ند دیمه‌نێکی لاوی کێرلۆن بن

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply