سەرۆکی بایەڕن میونشین باسی گرێبەست واژوو کردن لەگەڵ مێسی دەکات

15491580_140780393074146_935853830_o

یاریگا
لە تازەترین لێدوانیدا، (ئۆلی هونیس) سەرۆکی یانەی بایەڕن میونشین، ڕایگەیاند کە بۆ میرکاتۆی هاوینی داهاتوو، خەرجییەکانی یانەکە لە 200 ملیۆن یۆرۆ نزیک دەبێتەوە، بۆیە لە توانای ئەوان هەی گرێبەست لەگەڵ مێسی واژوو بکەن.

لەم بارەیەوە، هونیس بە رۆژنامەی (بێلد)ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، کە دەتوانن پارەیەکی باش بۆ گرێبەستەکانی هاوینی داهاتوو سەرف بکەن، گوتیشی دەتوانم بیر لەوە بکەمەوە کە گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی بکەین، بۆ ئەم مەبەستە پارە نابێتە بەربەرست، گەر بزانین پێویستمان بەوەیە لەگەڵ مێسی گرێبەست بکەین، ئەوا کێشەی پارەمان نابێت، لە داهاتوودا هیچ یاریزانێکی ئەستێرە بە پارەی زۆریش نافرۆشین، ئێمە دەستبەرداری هیچ لە ئەستێرەکانمان نابین، پارە لای ئێمە گرنگی نییە.

سەبارت بە ئەگەری فرۆشتنی هەندیک لە پشکەکانی یانەی بایەڕن، سەرۆکی یانەکە گوتی ڕەنگە 5% پشکەکان بفرۆشین، بەڵام کاتێک پێویستمان پێ دەبێت، لەو ساتەدا هیچ پێویستمان بەفرۆشتنی پشکەکانی یانەکە نابێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply