بایه‌رن داهاتووی رۆبن و لێڤاندۆڤێسکی یه‌کلاکردووه‌ته‌وه‌

lewa , robben

یاریگا-ئولی ئۆنیس سه‌رۆکی یانه‌ی بایه‌رن میونشن راگه‌یاند  هه‌ریه‌ک له‌ ئاریان رۆبن و رۆبه‌رت لێڤاندۆڤێسکی  له‌ یانه‌که‌یان ده‌مێننه‌وه‌ و نزیکن له‌ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانیان.

دوو ئه‌ستێره‌که‌ی باڤاری  له‌ لیستی گۆڵکه‌رانی یانه‌که‌یان بوون به‌رامبه‌ر وۆڵڤسبۆرگ کاتێک ٥-٠ سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و گه‌ڕانه‌وه‌ پێشه‌نگی بۆندزلیگا. گرێبه‌ستی رۆبن له‌ کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌سه‌رده‌چێت و گۆڵکاره‌ پۆڵه‌ندییه‌که‌ش له‌ ٢٠١٩ دا.

ئۆنیسی سه‌رۆک وتی “گفتوگۆکان بۆ درێژکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لێڤاندۆڤێسکی زۆر چوونه‌ته‌ پێش ، وه‌ له‌ مانه‌وه‌ی رۆبن یش دڵنیام”.

رۆبن به‌ پێنج گۆڵ و لێڤا به‌ ١١ گۆڵ له‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگا  کاریگه‌ری خۆیان بۆ یانه‌که‌ نیشانداوه‌.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply