بە پەلە: تەقینەوەیەک یاریگای بەشیکتاشی لە تورکیا بە ئامانج گرت

یاریگانێت/ کەمێک پێش ئێستا سایتی BBC لە هەواڵێکی بە پەلەیدا بڵاوی کردەوە کە یاریگای وەرزشیی تایبەت بە یانەی بەشیکتاشی تورکی، کراوەتە ئامانجی تەقینەوەیەک. سەرچاوکەی BBC کە لە میدیاکانی تورکیاو شایەتحاڵەکانی نزیک لە ڕووداوەکەن، باسی لەوە کردووە کە لە دەرەوەی یاریگاکەوە دەنگی تاکە تەقینەوەیەک هاتووە و دواتریش تەلەفزیۆنەکانی تورکیا دیمەنی ئاگرکەوتنەوەیان لە شوێنی ڕووداوەکە پیشان داوە.

هاوکاتیش ناوچەی نزیک لە ڕووداوەکە پۆلیس و ئامبوڵانسی لێ کۆ بووتەوە. هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، چەندین کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە برینداربووە.

_92917521_hi036831596

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply