ئێنریکی بردنەوە لە مونشین کلادباخ بە گرنگ نازانێت

لویس ئێنریکی

لویس ئێنریکی

یاریگا
لەپرێس کۆنفرانسی یارییەکەی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و یانەی مونشین کلادباغی ئەڵمانی کە ئەمڕۆ لە میانەی قۆناغی کۆمەڵەکان بەڕێوە دەچێت، لویس ئێنریکی راهێنەری بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە گرنگی بە ئەنجامەکە نادات و تەنها هەوڵ دەدات یارییەکی وا بکەن بۆ ئەوەی ورەیان دوای کلاسکیۆ پێ بەرزبکەنەوە.

لەم بارەیەوە، ئێنریکی گوتی “هەیچ سەبارەت بەیاری کلادباغ نیگەران نیم، من بەرپرسم لە ئەنجامی یارییەکان و لە یاری بەرانبەر ئەو یانە ئەڵمانیەش هەوڵ دەدەین، یارییەکی جوان ئەنجام بدەین و ورەی یاریزنان جارێکی دیکە بەرز بکەینەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە کلاسیکۆ تووشی یەکسانبوون هاتین، سەبارەت بە بەشداری کردنی مێسی گوتی بەڵێ ئەو یاری دەکات، بەڵام نێیمار جگە لە کارتە زەردەکان، بەهۆی فشاری زۆری یارییەکان و ئەو سووکە پێکانەی لە یاری کلاسیکۆ تووشی هات پێویستی بەو پشووە هەبووە.

هەر سەبارەت بەو یارییە، ئێنریکی گوتی” هەوڵ دەدەین ئەنجامەکانمکان باشتر بکەین و لەو یارییەدا ئاستێکی وا پێشکەش بکەین کە هاندەرانی یانەکە چێژی لێ وەربگرن، یاری ئەمشەو بۆ نمایش کردن دەبێت.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا پێشەنگی گروپەکەی زامن کردووە و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش پلەی دووەمی گرتووە و گەیشتنی بۆ قۆناغی 16 یەکلایی کردووەتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply