بەیل| بارسێلۆنا, بایرن میونشن و یوڤێنتوس پاڵێوراوی سەرەکین بۆ چامپیۆنز لیگ

Grith Bale

Grith Bale

یاریگا
گاریت بەیل, ھێرشبەری وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بێجگە لە یانەکەی و ئاتلەتیکۆ مەدرید ھەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنا, بایرن میونشن و یوڤێنتوس بە پالێوراوی دیکە دەزانێت بۆ بەدەست ھێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپێونز لیگ.

گۆلکاری وێلزی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ” as “ـی ئیسپانیا دەڵێت ” زۆر یانە ھەن رکابەری لەسەر بەدەست ھێنانی ناسناوی ئەم وەرزە دەکەن, بەڵام بە بروای من بێجگە لە یانەکەمان و ئاتلەتیکۆ مەدرید ھەرسێ یانەکەی دیکەش چانسی باشیان ھەیە بۆ ئەم ناسناوە”.

بەیل دوای تووشی بوونی بە پێکانەکەی ناچار بوو نەشتەرگەری بکات و بەم ھۆیەوە نزیکەی چوار مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر