ئامادەبوونی یواکیم لۆف لە مەشقەکانی بارسێلۆنا هەرا لەنێو هاندەرانی بارسا دەنێتەوە

یواکیم لۆف

یواکیم لۆف

یاریگا
دوای ئەوەی (یواکیم لۆف)ی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاری کلاسیکۆ ئامادەبوو، ئەم جارە ئەو ڕاهێنەرە لە مەشقەکانی یانەی بارسێلۆنا ئامادە دەبێت و ئەو سەردانەش چەندین شیکردنەوەی جیاوای لای هاندەرانی یانەی بارسا لێ کەوتەوە.

لەم بارەیەوە، رۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردووە، کە یواکیم لۆف ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای سەیرکردنی کلاسکیۆ ، لە ڕۆژی دواتر لە مەشقەکانی یانەی بارسا ئامادە دەبێت و لەگەڵ تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەکە قسە دەکات، لۆف سەبارەت بە شتیگن دەڵێت” شتیگن گۆڵپارێزێکی زۆر باشە و دڵخۆشین کە لە یانەیەکی گەورەی وەک بارسێلۆنا یاری دەکات”.

ڕۆژنامەی سپۆرت، لەسەر هاتنی ڕاهێنەری ئەڵمانیا بۆ مەشقەکانی بارسێلۆنا ئاشکرای کردووە کە هاندەرانی بلووگرانا پێیان وایە کە ئەگەری هەیە ئەو راهێنەرە لە داهاتوودا وەک شوێنگرەوەی لویس ئێنریکی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا جێگیر بێت، بە تایبەتی دوای زیادبوونی دەنگی ناڕەزایی دژ بە لویس ئێنریکی پاش زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ کە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی هاندەرانی یانەکەی لەسەر چارەنووسی یانەکە زیاتر کرد.

لەکۆتایی هەواڵەکەی (سپۆرت) هاتووە، کە ڕاهێنەرەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ستایشی قوتابخانەی لاماسیا کردووە و ئاماژەی کردووە کە ئەو لەو قوتابخانەیە چەندین یاریزانی بەهرەمەندی بینیوە و پێشبینی دەکات لەوانە چەندین یاریزانی لاو شوێنی خۆیان لە ماوەی داهاتوو لەگەڵ ڕیزی یەکەمی یانەی بارسێلۆنا بکەنەوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply