ئۆبامیانگ لەسەر مانەوەی لە بڕووسیا دۆرتمۆند گومان پەیدا دەکات

ئۆبامیانگ

ئۆبامیانگ

یاریگا
جارێکی دیکە، (بیێر ئۆبامیانگ) ئەستێرەی یانەی یانەی بڕوسیا دۆڕتمۆند گومانی هستە سەر داهاتووی خۆی کاتێک لە دواین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە بەڵێنی مانەوە لە یانەی بڕووسیا دۆڕتمۆند نادات.

لەم بارەیەوە، ئۆبامیانگ، لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی (فۆر فۆر تو) دەلێت” نازانم دەمێنمەوە یان نا، لەو ساتەدا تەنها بیر لە یاریکردن بە باشترین شێوە دەکەم، دەمەوێت باشترین ئاست پێشکەش بکەم و نازناو دەستەبەر بکەم، پار ساڵ 18 گۆلم تا بەر لە سەری ساڵ تۆمار کرد، بۆ ئەم وەرزە دەمەوێت ریکۆردەکانم باشتر بکەم.

بەم دواییە، دەنگۆی نزیکبوونەوەی یاریزانەکە لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئارادا هەبوو، ئویش لەبەر ئەوەی پێشتر یاریزانەکە بەڵێنی بە باپیرەی دابوو، کە ڕۆژێک بێت یاری بۆ یانەی ڕیاڵ بکات، بۆ ئەوەی ئاواتەکەی بهێنێتە دی، جگە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی چاودێڕی ئەو یاریزانە دەکات، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی دۆڕتمۆند تا 2020 بەردەوام دەبێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply