هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یارییه‌کی خولی فه‌ڕه‌نسی پاش برینداربونی گۆڵپارێزێک به‌ یاری ئاگرین

FBL-FRA-LIGUE1-METZ-LYON

یاریگا-یارییه‌کی خولی فه‌ڕه‌نسی له‌ خاکی میتز هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نتۆنی لۆپێزی گۆڵپارێزی لیۆن بریندارکرا به‌ یاری ئاگرین.

پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی نیو کاتژمێر لۆپێز که‌وته‌ سه‌رزه‌وی کاتێک یه‌که‌م یاری ئاگرینی به‌رکه‌وت. له‌و ساته‌ی سه‌رقاڵی چاره‌سه‌رکردنی بوون له‌ نێو یاریگادا پارچه‌یه‌کی دیکه‌ هه‌ڵدرایه‌ نێو یاریگا و له‌ ته‌نیشتی ته‌قییه‌وه‌.

سه‌ره‌نجام لیۆنێل جێفریدۆی ناوبژیوان بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یارییه‌که‌یدا له‌ کاتێکدا میتزی خاوه‌ن ماڵ به‌ گۆڵێک له‌پێش بوو.

یه‌کێتی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌که‌ ده‌که‌ن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply