لە کۆتاییدا بێناز ترین هاندەرەکە پێکەنی

14853126_2106343546177833_9206926955869775158_o

یاریگا/ ئەگەرچی لە خول و پاڵەوانیەتییە وەرزشییەکان و بە تایبەت لە تۆپی پێدا هاندەرانی نێو یاریگا بە یاریزانی ژمارە ۱۲ی تیپ هەژمار دەکرێت، بەڵام ڕەنگە ئەم بڕوایە لە سویدەوە بەهۆی حاڵەتێکی دەگمەنەوە، پێچەوانە کرابێتەوە.

وەک لە وێنەکەدا دیارە، تاقانە هاندەرەکەی یانەی گێفڵی سویدی کە نزیکەی ۷٠٠ میلی بڕیوە تا ئامادەی یاری یانەکەی بێت بەرامبەر یانەی کاڵماری هەمان وڵات، بەڵام سەرەنجام یانەکەی بە ئەنجامی یەک بە سفر لە یانەی خانەخوێ دەباتەوە و یاریزانانی گێفڵیش دڵی هاندەرە بێنازەکەیان ناشکێنن و دەچن لە بەردەمییدا ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن.

یانەی گێفڵی سویدی یەکێکە لە کۆنترین یانەکانی ئەوروپا و جیهان کە لە ساڵی ۱۸۸۲ دامەزراوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply