زوبیزاریتا به‌ فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ مارسیلیاوه‌ کرد

زوبیزاریتا

یاریگا-ئه‌ندۆنی زوبیزاریتا  گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی بارسێلۆنا بووه‌ به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی مارسیلیای فه‌ڕه‌نسی.

ئه‌ندۆنی له‌ نێوان ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٥ هه‌مان پۆستی هه‌بوو له‌ بارسێلۆنا تاوه‌کو پارساڵ به‌هۆی ناکۆکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیکه‌ی یانه‌که‌ دوورخرایه‌وه‌. ناوبراو به‌رپرس بوو له‌ هاتنی نێیمار، سوارێز،ماسکێرانۆ و چه‌ندین یاریزانی دیکه‌.

ناوبراو به‌شێکه‌ له‌ شۆرشه‌که‌ی فرانک مه‌ککورت  که‌ پاش کڕینه‌وه‌ی مارسیلیا ، سه‌ره‌تا رودی گارسیای راهێنه‌ری پێشووی رۆمای کرده‌ راهێنه‌ری نوێ و ئه‌مڕۆش زوبیزاریتای راگه‌یاند. پێشبینیش ده‌کرێت ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا چه‌ند گرێبه‌ستێک واژۆبکات.

مارسیلیا به‌ ساته‌وه‌ختێکی خراپدا تێده‌په‌ڕێت و له‌ ١٠ یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فه‌ڕه‌نسی ته‌نیا ١٣ خاڵی کۆکردۆته‌وه‌ و له‌ پله‌ی ١١دێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply