بارسێلۆنا چاودێری ئەستێرەیەکی پاریس سان جیرمان دەکات

%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d9%8a%d8%b3

یاریگا
لەگەڵ بەردەوامی کێشەی نێوان ئۆنای ئێمیری ڕاهێنەری پاریس سان جیرمان و (ماڕکۆ ڤیراتی) ئەستێرەی یانەکە، یانەی بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکات، بەهیوای بتوانێت، ڤیراتی بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

لەم بارەیەوە چەند ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایان کردووە، کە یانەی بارسا لە ساڵانی ڕابردوو نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ ڤیراتی واژوو بکات، بەڵام لەو ساتەدا لەهەموو کاتێک لە بەدی هێنانی ئەو ئامانجە نزیترە، بە تایبەتی بەهۆی بەردەوامی کێشەی نێوان ئێمێری راهێنەری psg و یاریزانەکە، کە بووتە کەرستەی چەوری ڕۆژنامە و کەناڵە وەرزشییەکان، لەم ڕووەوە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردووە، کە بارسا دوای تووڕەبوونی ڤیراتی یەکەمین یانەیە کە بایەخ بە یاریزانەکە بدات.

ئاشکرایە، کە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی فەرەنسا چەند دیمەنێکی یاریزانەکەیان پیشان دا کە لە یاری پاریس بەرانبەر ماڕسیلیا بە تووڕەبوونەوە دوای گۆڕینی لە لایەن راهێنەر یاریگا بەجێ دەهێڵێت ودواتریش لە لای یاریزانانی یەدەگ قسە دەکات.

سەبارەت بە تازەترین لێدوانی (ئۆنای ئیمرێ) سەبارەت بەو ڕووداوە، دەڵێت من کارێکی ڕاستم کردووە، یاریزانان هەمیشە حەز دەکەن بە بەردەوامی یاری بکەن و کاتێک دەیانگۆڕیت تووڕە دەبن، من لە بریاری خۆم پەشیمان نیم و ئەوەی کردوومە کارێکی هەڵە نەبووە.

cvfbzzfvyayu5kp

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply