
تیاگۆ سیلڤا
یاریگا-تیاگۆ سیلڤا کاپتنی یانه‌ی پاریس سان جێرمان داهاتووی خۆی خۆی له‌گه‌ڵ پاریس یه‌کلاکرده‌وه.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه تیاگۆ یانه‌که‌ی جێبهێڵێت و یه‌کێک له بژارده‌کانیش گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ میلان. به‌ڵام ناوبراو ئه‌مڕۆ وتی “پارساڵ ده‌نگۆی نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌م هه‌بوو به‌ڵام دواتر وه‌ستا. ئه‌وه بۆ من نیه بڕیاربده‌م ، وه‌ک خۆم لێره دڵخۆشم و بڕیارمداوه بمێنمه‌وه”.
ناوبراو له ساڵی ٢٠١٢ په‌یوه‌ندی به یانه‌که‌ی پایته‌خی فه‌ڕه‌نساوه کرد و له‌وکاته‌وه سه‌رجه‌م ساڵه‌کان ناسناوی خولی فه‌ڕه‌نسی به‌ده‌ستهێناوه.