کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خراپترین ئاماری تایبەت بەخۆی تۆمارکرد لەگەڵ مەدرید

my-great-capture-screenshot-2016-10-23-23-11-33-1

یاریگا – لەدوای ئاستێکی مامناوەند یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی سەرکەوتنێکی گرنگ تۆماربکات بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو و خۆی بگەیەنێتە پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگا ، لە یاریەکدا کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خراپترین ئاستی خۆی پێشکەش کرد .

بۆ چوارەم یاری لەسەریەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەیتوانی لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ گۆڵ تۆماربکات ، ئەمەش بۆ یەکەمین جارە ڕوودەدات لە ژیانی وەرزشی ئەو یاریزانەدا ، لەکاتێکدا ئەمشەو 11 لێدانی هەبوو بۆگۆڵ بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات .

شایانی باسە ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەدا 9 یاری ئەنجامداوە و تەنیا 4 گۆڵی تۆمارکردووە .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply