فاڵکاو گه‌ڕایه‌وه‌ مۆناکۆ

مۆناکۆ

یاریگا-راده‌میل فاڵکاو گه‌ڕایه‌وه‌ پێکهاته‌ی یانه‌ی مۆناکۆ و ئاماده‌یه‌ بۆ یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رامبه‌ر مۆنتپێڵێه‌ر.

هێرشبه‌ره‌ کۆڵۆمبییه‌که‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی فه‌ڕه‌نسی له‌ چێڵسییه‌وه‌، به‌ سه‌ره‌تایه‌کی باش ده‌ستی پێکرد له‌م وه‌رزه‌دا به‌ڵام ماوه‌ی مانگێکه‌ له‌ یاریگاکان دووره‌ به‌هۆی پێکان له‌ سه‌ریدا به‌رامبه‌ر نیس.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌که‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ مه‌شقه‌کان به‌ڵام رێگه‌ی یاریکردنی پێنه‌درا تاوه‌کو  سکانی مێشکی بۆکرا و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ی هیچ زیانێکی ناوه‌کی نابێت.

مۆناکۆ له‌ وه‌ته‌ی فاڵکاوی له‌ده‌ستداوه‌ له‌ کۆی پێنج یاری ته‌نها دوانی بردۆته‌وه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply