فه‌رمی | مارسیلیا راهێنه‌ره‌که‌ی پێشووی رۆمای هه‌ڵبژارد

رودی گارسیا

یاریگا-یانه‌ی مارسیلیا به‌فه‌رمی روودی گارسیای وه‌کو راهێنه‌ری نوێ ئاشکراکرد.

یانه‌که‌ی مارسێیل  گارسیای راهێنه‌ری پێشووی رۆمای کرده‌ جێگره‌وه‌ی فرانک پاپیس که‌ به‌هۆی ئه‌نجامی خراپه‌وه‌ دوورخرایه‌وه‌. ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و راهێنه‌ره‌ش پاش ته‌نها سێ رۆژ دێت له‌ کڕینی مارسیلیا له‌لایه‌ن فرانک مه‌ککورتی ئه‌مریکی.

ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌بوو روودی ببێته‌ راهێنه‌ری ئینته‌ر و جێگه‌ی فرانک دی بۆر بگرێته‌وه‌ به‌ڵام سه‌ره‌نجام روویکرده‌ فه‌ڕه‌نسا و یه‌که‌م یاریشی به‌رامبه‌ر پاریس سان جێرمان ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاکی خۆی.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply