بریکاره‌که‌ی باسی رۆشتنی تیاگۆ سیلڤا ده‌کات له‌ پاریس

تیاگۆ سیلڤا

تیاگۆ سیلڤا

یاریگا-پاولۆ تۆنیتۆ بریکاری تیاگۆ سیلڤا  دان به‌وه‌دا ده‌نێت ره‌نگه‌ له‌ داهاتووییه‌کی نزیکدا  به‌رگریکاره‌ به‌ ئه‌زموونه‌که‌ به‌ڕازیلییه‌که‌ پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت.

سیلڤا کێشه‌ی جه‌سته‌یی هه‌یه‌ و به‌ که‌می له‌ یارییه‌کانی یانه‌که‌ی ده‌بینرێت به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تا ئێستا گرێبه‌سته‌که‌ی نوێ نه‌کراوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ کۆتایی وه‌رزی داهاتوو به‌سه‌رده‌چێت.

پاوڵۆ  بۆ لێ پاریسیان وتی “بۆ ئێمه‌ش و بۆ یانه‌که‌ش زۆر گرنگه‌ تا مانگی ١٢ هه‌مووشتێک یه‌کلاببێته‌وه‌. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆره‌ یانه‌که‌  جێبهێڵێت ئه‌گه‌ر تا ئه‌وکاته‌ گرێبه‌سته‌که‌ی نوێ نه‌کرێته‌وه‌. له‌ ئێتاوه‌ گرێبه‌ستمان له‌ ٣-٤ یانه‌ی گه‌وره‌وه‌ پێگه‌شتووه‌”.

تیاگۆ چوار ساڵه‌ له‌ پاریس یاری ده‌کات و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداری له‌ ١٦٠ یاری کردووه‌ و چوار جار ناسناوی خولی فه‌ڕه‌نسی بردووه‌ته‌وه‌.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply