یۆڤێنتۆس دیبالا بە گرێبەستێکی تازە دەبەستێتەوە

پاولۆ دیپالا

پاولۆ دیپالا

یاریگا

 

بە گوێرەی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤێنتۆس لە چەند رۆژی داهاتوودا کرێبەستێکی تازە پێشکەش بە پاولۆ دیپالای ئەستێرەی لاوی یانەکە دەکات بۆ ئەوەی زۆرترین وادە لە یانەکە بمێنیتەوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (تۆتۆ سپۆرت)ی ئیتاڵیا ئاشکرای کردووە کە دیپالا و یۆڤێنتۆس ڕێک کەوتوون بۆ ئەوەی گرێبەستی یاریزانەکە تا ساڵی 2021 تازە بکرێتەوە و ئەستێرە ئارژەنتینییەکە بە پێی گرێبەستە تازەکە جگە لە پاداشتەکان بڕی 4.5 ملیۆن دۆلار وەک مووچەی ساڵانە وەردەگرێت.

سەبارەت بەو بابەتە، پیپی مارۆتا، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یۆڤێنتۆس گوتی، دیپالا مووچەکەی باشە بەلام پێویستە زیاتر بایەخی پێ بدەین و ڕێزی بگرین، ئێمە پێویستە لە بابەتی مووچەکان هاوسەنگ بین بۆ ئەوەی بتوانین هێمنی لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان زامن بکەین.

ئاشکرایە، دیپالا کە پێشتر لە لایەن یانەی بارسێلۆنا و چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا بایەخی پێ دراوبوو،  لە یاری ئەو هەفتەیەی کالچیۆ توانی بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ بەرانبەر ئۆدەنێزی سەرکەوتن بۆ یانەی یۆڤی بەدەست بهێنێت و بەمەش یانەکەی هەر لەپێشەنگی خولی ئیتاڵیا مایەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر