کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ : دەمەوێت لە ڕیاڵ مەدرید واز لە یاریکردن بهێنم

12986402_1272757112753470_1010610967_o

یاریگا – دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی پێشووی چامپیۆنسلیگ لەلایەن ڕۆژنامەی مارکاوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باس لە ئامانجەکانی داهاتووی خۆی دەکات و هیوای ئەوە دەخوازێت لە ڕیاڵ مەدرید واز لە یاریکردن بهێنێت .

ڕۆناڵدۆ لەسەرەتا باس لە داهاتووی دەکات و دەلێت : دەمەوێت لە یانەی دڵم کە ڕیاڵ مەدریدە واز لە یاریکردن بهێنم ، شانازیە لە یانەیەک یاری بکەیت کە خاوەنی زۆرترین نازناوی چامپیۆنسلیگە لە مێژوودا .

دەربارەی گۆڵی ژمارە 100 لە چامپیۆنسلیگ ڕۆناڵدۆ وتی : ئەوە ڕاست نیە کە دەلێن دوو ڕووبەڕووبونەوەی بەرامبەر لیگا وارسۆ بۆمن ئاسانە تا بگەم بە گۆڵی ژمارە 100 چونکە لای من گرنگ نیە بەرامبەر کی دەگەم ئەوە گرنگە ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتن بەدەست بهێنێت چونکە من هەر دەگەم بەو ژمارە گۆڵە .

ڕۆناڵدۆ بەردەوام دەبێت و دەلێت : هەمیشە خۆم بەباشترینی جیهان دەزانم چونکە هەوڵ دەدەم تاوەکو باشترین بم ، لە مێشکی خۆمدا باشترین یاریزانی جیهانم و هەمیشە هەوڵی بۆ دەدەم .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply