” رۆنالدۆ ئەمساڵ ناسناوی تۆپی ئالتۆن بەدەست دێنێت”

0
کریستیانۆ رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
چاڤی ھێرناندێز, یاریسازی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە نوێترین دەرکەوتنیدا دەڵێت, پێموایە ئەمساڵیش رۆنالدۆ ناسناوی تۆپی ئالتۆنی بەدەست دێنێت.

چاڤی سەرەرای ئەوەی لە ماوەی رابردوو کێشەی لەگەڵ کریستیانۆ رۆنالدۆ, ھێرشبەری یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا دروست ببو, بەڵام یاریسازە کەتەلۆنیەکە لە نوێترین دەرکەوتنیدا سەبارەت بە ناسناوی باشترین یاریزانی ٢٠١٦ دەڵێت” بە شێوەیەکی بەرچاو دیارە کە ئەمساڵیش رۆنالدۆ دەبێت خاوەنی ئەم ناسناوە, چونکە ئەو یاریزانە لە ساڵی ٢٠١٦ گرنگترین ناسناوەکانی لەگەڵ ھەڵبژاردە و یانەکەی بەدەست ھێناوە”.

پێشتر چاڤی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە جیاوازی نێوان میسی و رۆنالدۆ کردبوو و میسی بە باشترین یاریزانی جیھان ناوبردبوو.

چاڤی هێرناندیز

چاڤی هێرناندیز

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply