دی ماریا زستانی داھاتوو بۆ پریمەر لیگ دەگەرێتەوە

ئانخێل دی ماریا

ئانخێل دی ماریا

یاریگا
ئانخێل دی ماریا, یاریزانی ئارجانتینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەلایەن بەرپرسانی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا گرنگی پێدەدرێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی ئیسپانی ” Don ballon” بڵاویکردەوە, ماوەیەکە دی ماریا ئارەزووی ئەوە دەکات جارێکی دیکە بگەرێتەوە پریمەر لیگی ئینگڵتەرا, بۆیە پێشبینی دەکرێت بەرپرسانی چێلسی بۆ گواستنەوەی یاریزانی ئارجانتینی دەست بە ھەوڵەکانیان بکەن.

دی ماریا وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد یاریکردووە و دواتر پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانی فەرەنسیەوە کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە تا کۆتایی ٢٠١٩ گرێبەستی واژۆ کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر