سه‌ختترین به‌رگریكار كه‌ رووبه‌ڕووی پێلێ بووبێته‌وه‌ كۆچی دوایی كرد

mel-charles_1i38w61fdb5fu11yjucl2jc0hc

میل چارڵز، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی وێڵزی له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا به‌هۆی خراپی ته‌ندروستیه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.
چارڵز سه‌ره‌تا وه‌كو به‌رگریكار كاروانی یاریكردنی له‌گه‌ڵ سوانزی سیتی ئینگلیزی ده‌ستپێكرد، دواتر بووه‌ یایرزانی هێرشبه‌ر و حه‌وت ساڵی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی باشووری وێڵز به‌ڕێكرد، پێش ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1959 به‌رامبه‌ر 46.750 هه‌زار پاوه‌ند روویكرده‌ ریزه‌كانی ئارسێناڵ، كه‌ ئه‌و كاته‌ گرانترین یاریزانی به‌ریتانی بوو.
چارڵز له‌ 31 یاری نوێنه‌رایه‌تی وێڵزی كردووه‌، به‌شێك بوو له‌و نه‌وه‌یه‌ی توانیان بگه‌نه‌ چاره‌گی كۆتایی جامی جیهانی ساڵی 1958 ئه‌و كاته‌ی بڕازیل بووه‌ پاڵه‌وان، ئه‌وكاته‌ی پێلێ ئه‌فسانه‌ی بڕازیلی به‌ باشترین و قوڕسترین به‌رگریكار ناوزه‌دی كرد كه‌ رووبه‌ڕووی بووبێته‌وه‌.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply