دادگای ئەرژەنتین چەند سزایەکی سەیر و نامۆ بەسەر هاندەرێکدا دەسەپێنێت

1474656629875
یاریگا/ لە خولی لیبەرتادۆرێس و لە یارییەکی نێوان هەردوو ڕکابەرە مێژووییەکەی ئەرژەنتین; بۆکا جونیۆرز و ڕیڤەرپلەیتدا لە ساڵی ۲٠۱۵، هاندەرێکی بۆکا هەڵدەستێ بە پرژانی “سپرای لە بیبەری تیژ” بە دەموچاوی یاریزانانی ڕیڤەرپلەیتدا، تیژیی سپرایەکە بووە هۆی سووتانەوەی چاوی هەندێک لە یاریزانان، بە شێوەیەک کە هەندێکیان ناچار بە ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانە کران.

دوای ساڵێک بەسەر ڕووداوەکەدا، دوێنێ دادگای ئەرژەنتین هاندەرە ئاژاوەگێڕەکەی بە چەند سزایەکی سەیر سزا دا، ئەمەیش دوای ئەوەی لە گرتەڤیدۆییەکدا ناسنامەی هاندەرەکەی بۆکا ناسرایەوە کە پیشەی نانەوایە. لە پای ئەم هەڵسوکەوتەیشی، دادگا ئەم چەند سزایەی بەسەردا سەپاند:
۱- هاندەرەکە کە پیشەی نانەوایە، پێویستە (مانگانە بڕی ۱٠ کیلۆگرام نان ببەخشێت.)
۲- غەرامە کردنی بە بڕی ۱۲۵٠ پاوەند.
۳- بۆ ماوەی سێ ساڵ ناتوانێت بچێتە هیچ یاریگایەکی تۆپی پێوە.
٤- ناچار کردنی بە ئەنجامدانی خزمەتی گشتیی لە کڵێساکاندا، لە مانگێکدا ۸ کاتژمێر.
۵- ناچارکردنی بە بەشداری لە کۆرسی پێدانی هۆشیاریی.

ناپۆلیتانۆ کە ناوی هاندەرەکەیە، ئەگەر بێت و بەشێوەی ڕێکوپێک پابەند بێت بە سزاکانی سەریەوە، ئەوە لە سزای فەرمیی و قورستر خۆی بە دوور دەگرێت و ڕزگاری دەبێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply