ئیتۆ سڕ ده‌كرێت

etoo
یانه‌ی ئه‌نتاڵیا سپۆڕی توركی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ بریاریانداوه‌ ساموێل ئیتۆی هێرشبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی پێشووی كامیرۆن و یانه‌كه‌یان به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند پۆستێك كه‌ گوایه‌ رووبه‌ڕووی ره‌گه‌زپه‌رستی بووه‌ته‌وه‌ سڕ بكه‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ دوای ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئیتۆ دێت كه‌ له‌ ئینستاگرام له‌ شه‌فه‌ق ئۆزتوركی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی گرتبوو، كه‌ نووسیبووی” هه‌ندێك كه‌س هه‌ن رێز له‌ ره‌شه‌كان ناگرن، نامه‌وێت له‌و ته‌مه‌نه‌ بچوكتر ببمه‌وه‌ و ماوه‌ی 18 ساڵه‌ ئه‌و یارییه‌ ده‌كه‌م”.
له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆر ره‌خنه‌ی له‌ یاریزانه‌كانی گرت و وتی “هیچ یاریزانێك نییه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یانه‌كه‌ بێت، له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكه‌ شوێنی خۆی بناسێت”.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply