هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئێران پشت بە ئافرەتانی کورد دەبەستێت

0
هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئێران بۆ ئاستی ئافرەتان

هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئێران بۆ ئاستی ئافرەتان

شەش یاریزانی کورد لە پارێزگای سنە لە وەرزشی تۆپی دەستدا بۆ هەڵبژاردەی ئێران بۆ ئاستی ئافرەتان بانگهێشت کران.

لەم بارەیەوە، بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر، ئەو شەش کچە یاریزانە کوردە لەناوپێکهاتەی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئێران کە ژمارەیان 21 کچە یاریزانە، بانگهێشت کراون و لە ئێستەدا لە کامپی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەکە ڕاهێنان دەکەن و بڕیارە لە پێشبڕکێیەکانی ئاسیا لە کۆریای باشووردا بەشداری بکەن.

بەپێی ماڵپەڕەکە، ناوی ئەو شەش یاریزانە ژنە کوردە بریتین لە “سەمیرا عەلیڕەمایی، موژگان قارەمانی، سەیران ئەحمەدی، ئەسرا زەندی و شەقایەق باپیری” کە لەلایەن نەشمین شافعیان ژنە ڕاهێنەری کوردەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

ماوە بگوترێ کە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئێران لە لایەن هەردوو ژنە ڕاهێنەر و یاریزانی کورد “مەرزیە یووسف و نەشمین سافیعی”یە سەرپەرشتی دەکرێت.

14397416_1599491843679642_1389725712_n

14408849_1599491847012975_2035427965_n

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply