بۆ گەڕاندنەوەی، کۆنتی چاوی بڕیوەتە یارزانێکی پێشووتری چێڵسی

noticia-154645-antonio-conte-chelsea
یاریگا/ گێڕانەوەی داڤید لویز لە پاریس سێنت ژێرمانەوە، ڕەنگە کۆتا هەوڵی یانەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی نەبێت بۆ تۆکمەتر کردنی یانەی چێڵسی لەندەنیی بە هێنانەوەی یاریزانەکانی پێشووی بلووز و سوود وەرگرتنەوە لە تواناکانیان.
بەڵکو لە ئێستادا، بە گوێرەی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی ئینگلیزیی، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە چاوی لەسەر تواناکانی تۆرگان هازاردی یاریزانی پێشووی چێڵسی و برای ئێدن هازاردی بەلژیکی و ئێستای یانەکەیە.

تۆرگان هازارد کە لە ساڵی ۲٠۱۵ بلووز فرۆشتی بە موشنگلادباخی ئەڵمانیی، لە ئێستادا ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، توانیویشیەتی وەک ناوەڕاستکاریی-هێرشبەر لە هەشت یاریدا حەوت گۆڵ بۆ یانە ئەڵمانییەکەی تۆمار بکات. هەر بەپێی زانیارییەکانی “زە سەن” یانەی چێڵسی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هازارد، دەبێت بڕی ۱۲.۸ ملیۆن پاوەند بە گلادباخ بدات.

ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە لە یاری ڕۆژی چوارشەممەی موشنگلادباخ بەرامبەر بە یانەی لێیپزیگ، کۆنتی بە وردی چاودێری توانا و ئاستی هازارد  دەکات.

* وێنەی تۆرگان هازارد بە درێسی چێڵسی پێشووتری و ئێستای موشنگلادباخوە:

1474335126621

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر