دوای تەنھا چوار ھەفتە شوێنگرەوەیەکی بۆ دیاری دەکرێت

0
رودی گارسیا

رودی گارسیا

یاریگا
فرانک دی بۆئێر, راھێنەری ھۆلەندی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا پاش وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی ئەو یانەیە, نەیتوانیوە ئەو ئەنجامانەی لێوە چاوەرێ دەکرا بەدەستی بھێنێت, بۆیە پێشبینی دوور ختنەوەی دەکرێت.

ئەمرۆ پێگەی ” Larepublica” ئاشکرای کردووە, بەرپرسانی نیچراتزۆری نیگەران لەسەر ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی یانەکەیان, بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەگەر دی بۆئێری راھێنەر نەتوانێت لەسەر ئەم ئەنجامانە رزگاری ببێت, ئەوا لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە و لە شوێنی ئەویش رودی گارسیای فەرەنسی و راھێنەری پێشووی یانەی رۆما ببێتە شوێنگرەوەی.

ئینتەر میلان لە چوار یاری سەرەتای ئەم وەرزە تەنھا یەک سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە و لە یاری خولی ئەوروپاش تووشی شکستێکی چاوەروان نەکراو بوون.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply