باسکەی عێڕاق بەهیوای سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی ڕووبەرووی کۆریا دەبێتەوە

0
گرتەیەک لە یاری عێڕاق و چین

گرتەیەک لە یاری عێڕاق و چین

یاریگا

لە میانەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانییەتی (تەحەدی) ئاسیا کە لە (تاران)ی پایتەختی ئێران بەردەوامە، ئەمڕۆ هەڵبژاردەی باسکەی عێڕاق ڕووبەڕووی هەلبژاردەی کۆریای باشوور دەبێتەوە.

لە چوارچێوەی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانییەتی (تەحەدی) ئاسیا بۆ یاری باسکە، سەعات 7 ی ئەمشەو هەڵبژاردەی عێراق هەولی تۆمار کردنی مێژوێکی نوێ دەدات کاتێک ڕووبەرووی هەڵبژاردەی باسکەی کۆریا دەبێتەوە، عێراق لە یاری ڕابردوودا سوپڕایزێکی گەورەی کرد، کاتێک بە ئەنجامی 85-79 لە هەڵبژاردەی چینی پاڵەوانی ئاسیای بردەوە، بۆیە بە سەرکەوتنی لەو یارییەدا گەیشتنی بۆ یاری کۆتایی زامن دەکات، لە یارییەکەی بەرانبەر چین یاریزانی بەڕەگەز ئەمەریکی و (گالاوی) کە بۆ عێڕاق یاری دەکات توانی وەک باشترین یاریزانی یارییەکە خۆی دەربخات و هۆکاری سەرەکی بردنەوە لە هەڵبژاردەی چین بێت.

لە هەمان پاڵەوانییەتیدا هەردوو هەڵبژاردەی باسکەی ئوردن و ئێران بەیەک دەگەن، براوەی ئەو یارییەش بۆ یاری کۆتایی سەردەکەوێت، پاڵەوانێیەتی تەحەدی کە باشترین هەڵبژاردەکانی ئاسیا تێیدا بەشدارییان کردبوو، یەکێکە لەو پاڵەوانێتییانەی لە لایەن فیدڕاسیۆنی باسکەی جیهانی ناسراو بە (فیبا) باوەڕ پێ کراوە و کاریگەری بۆ ریزبەندی هەڵبژاردەکان دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply